برینداربوونی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە سنووری بانە

برینداربوونی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە سنووری بانە


 پەیامی کورد … برینداربوونی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی خەڵکی شارۆچکەی ساحێب سەر بە شاری سەقز لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی نۆڤەمبری ٢٠٢١، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی ئاروین شەوکەتی تەمەن ١٨ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.

کە ئاروین شەوکەتی خەڵکی شارۆچکەی ساحێب بووە و لاقی بە سەختی بریندار بووە.

ئاروین شەوکەتی بەمەبەستی چارەسەریی پزشیکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزشیکیدایە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە