ڕۆژهەڵات/ بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز زیاتر لە ١٠ کەس دەستبەسەر کراون

ڕۆژهەڵات/ بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز زیاتر لە ١٠ کەس دەستبەسەر کراون

پەیامی کورد … ڕۆژهەڵات/ بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز زیاتر لە ١٠ کەس دەستبەسەر کراون

 

 لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕبردوودا زیاتر لە ١٠ کەس لە شارەکانی مەریوان، سنە و سەقز بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ٢٢ی ئاداری ٢٠٢١، هێزە ئەمنییەکانی مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی نێ و به شکاندنی دەر و پەنجەرەی چەند خانوو بە شێوەی نایاسایی چوونەتە نیو ماڵەکان و ماڵەکانیان پشکنیوە.

 

هەتا ئێستا ناسنامەی سێ کەس لە دەستبەسەر کراوەکان بە ناوەکانی “سەلمان ئەفرا” بەندکراوی سیاسی پێشوو و “محەمەد پەروازە” تەمەن ٢٨ساڵ و هەروەها سەیوان پەرتەو ئاشکرا بووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر کراون وئەگەری زۆر ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان بەرز بێتەوە.

 

 

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە و هاوکات لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی نەورۆز، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “سەرۆک ئەبولقاسمی” هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە سەقزەوە گەیشتووە، لانیکەم ٩ هاووڵاتی بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی “قەڵا کۆن” لەلانەین ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسانە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

 

 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە