پەیامی کورد ... لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات دوو کۆڵبەر بریندار بوون
دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
بە پێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی ئەیلوول، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە هۆی تەقەی ئەو هێزانەوە کۆڵبەرێکی ٣٢ ساڵ بە ناوی “ڕەحیم ئیرەجی” خەڵکی گوندی قۆرەوەرە سەر بە شاری سەقز بریندار بوە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند رەحیم ئیرەجی خێزاندار و فیشەک بەر چۆکی کەوتووە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی ٢٥ی ئەیلوول، کۆڵبەرێکی خەڵکی گووندی دزاوەر سەر بە شاری نەوسوود بە ناوی “سوهەیب” لە سنوورەکانی ئەو شارە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندا کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە