پەیامی کورد... کوژرانی ١٨ سەربازی ئەفغانی بە دەستی هێزەکانی تاڵیبان
میدیاکانی وڵاتی ئەفغانستان ڕایانگەیاند کە ڕۆژی ڕابردوو لە شارێکی نزیکی کابۆلی پایتەخەتی ئەو وڵاتە، هێزە چەکدارەکانی ئەفغانستان کەوتوونەتە بۆسەیەکی هێزەکانی تاڵیبان و ١٨ کەسیان کوژراوە.
جەعفەر ئەحمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی شاری مەیدان وەردەک کە لە ٢٥ کیلۆمەتری کابۆل هەڵکەوتووە لەوبارەوە بە ڕۆژنامەی ”صبح افغانستان“ی وتووە: بە هۆی کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ئەرتەش ١٨ کەسیان بە دەستی هێزەکانی تڵایبان کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
ئەو بەرپرسە حکوومەتییە وتوویشە کە هێزەکانی تاڵیبانیش زیانی گیانییان پێکەوتووە، بەڵام هیچ ژمارەیەکی باس نەکردووە و ڕایگەیاندووە کە بە وردی ژمارەی کوژراوەکانیان نازانینن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە