ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ١٧٦ میلیۆنی تێپەراند

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ١٧٦ میلیۆنی تێپەراند

پەیامی کورد … ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ١٧٦ میلیۆنی تێپەراند

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە ١٧٦ میلیۆن و ٥٠ هەزار و ٩٠٧ حاڵەت.

 

بە پێی ئامارە جیهانییەكان، تاكو ئەمڕۆ شەممە  ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە ١٧٦ میلیۆن و ٥٠ هەزار و ٩٠٧ حاڵەت، لەو ژمارەیەش ٣ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار و ٨٤١ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە ،١٥٩ ملیۆن و ٦٣١ هەزار و ٩٤١ تووشبووش چاكبوونەتەوە.

 

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە ٣٤ ملیۆن و ٣٠٦ هەزار و ٤٤٦ كەس و ٦١٤ هەزار و ٧٣٨ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە