برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

پەیامی کورد... برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە


کۆڵبەرێکی خەڵکی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی لوقمان ئەحمەدپوور، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "هەنگژاڵ"ی ئەو شارە بەسەختی بریندار بووە .

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی دووشەممە (٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، لوقمان ئەحمەدپوور، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "مەنیجەڵان"ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ بەسەختی بریندار بووە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو کۆڵبەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە شانی بە سەختی بریندار بووە و باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.

ئەو هاووڵاتییە بەهۆی قووڵیی برینەکەی و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی، بۆ ناوەندێکی پزیشکیی شاری تەورێز گواستراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە