پەیامی کورد... هەزار کەس لە عێراق بە نایاسایی موچە وەردەگرن
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا 163 هه‌زار كه‌س به ناساسایی تۆماركراون.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی عێراق لە ل پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند:"بەردەوامین لە پشکنینی داتای خێزانە سوودمەندەکان بۆ دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی شایستەی ئەو یارمەتییە کۆمەڵایەتییە نین و هەزاران راپۆرتیان سەبارەت بە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرپێچیکاران لەسەر تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی كۆكردووه‌ته‌وه".
ناوبراو ڕایگەیاند: لەگەڵ دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەت و دامەزراوە ناحکومییەکان و کەرتی تایبەت، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ دەرکردنی ئەوانەی شایستە نین و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران ده‌گیرێته‌به‌ر، ئەو بڕە پارانەی وه‌ریانگرتووه، وه‌ریده‌گرنه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە