پەیامی کورد … بریندار بوونی دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی کرماشان
دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی ڕوانسەر و سەرپێڵی زەهاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ،مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٧ی ژانویەی ٢٠٢٢، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شارۆچکەی نەوسوود لە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار کراون.
ناسنامەی یەکێک لەو دوو کۆڵبەرە محەمەد محەمەدی خەڵکی گوندی “سەردم” سەر بە شاری ڕوانسەر ڕاگەیەندراوە و ناسنامەی کۆڵبەری دیکەش کە خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بووە هەتا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو کۆڵبەرە بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشووتر و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لێکراوە و لاقیان بە سەختی پێکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە