برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری کرماشان

برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری کرماشان

پەیامی کورد... برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری کرماشان

دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ و مەریوان بە ناوەکانی بەختیار (نازناو نادیار) و مەسعوود مەحموودی تەمەن ٣٢ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی بەختیار لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەست و باسکی بریندار بووە و بە مەبەستی دەرمان گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی لە شاری پاوە.

لە لایەکی دیکە و لە هەمان سنوور، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی مەسعوود مەحموودی خەڵکی گوندی «سیوەر» لە بەشی باسکیەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و بریندار بووە.

بارودوخی جەستەیی ئەم دوو کۆڵبەرە باش ڕاگەیەندراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە