برینداربوونی دوو کۆڵبەری لە سنوورەکانی کرماشان

برینداربوونی دوو کۆڵبەری لە سنوورەکانی کرماشان

پەیامی کورد ... برینداربوونی دوو کۆڵبەری لە سنوورەکانی کرماشان

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٣٠ی دێسامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی هەنگی سنووریی ئێران لە سنوورەکانی شارۆچکەی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

 

لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی نیسانەی نەوسوود بە ناوی ”پەیام سوهرابی“ دەستی بە سەختی بریندار بووە. ئەو کۆڵبەرە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ نەشتەرگەری بۆ کراوە.

 

هەروەها، ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانبار (٢٦ی دێسامبر)، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ”ڕەزا محەمەدی“ لە سنوورەکانی نەوسوود بە سەختی بریندار کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە