پەیامی کورد ... دەوامی فەرمی فەرمانگەکان لە سلێمانی بە پێی فەرمانی پارێزگای ئەو شارە ئەم گۆرانکاریانەی بەسەردا دێت
هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگارى سلێمانى گشتاندنێكى بۆ سه‌رجه‌م یه‌كه كارگێڕى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و فه‌رمانگه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى كردوه و تێیدا چۆنیەتی و شێواز و كاتى ده‌وامی دیاریكردوه.
له گشتاندنه‌كه‌دا هاتوه "به ئاماژه‌دان به بڕیارى ژماره ٥٢ ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كه ٥-٥-٢٠٢٠ نێردراوه، ده‌وامى فه‌رمى فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت هه‌فتانه له رۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه تا پێنجشه‌ممه ده‌بێت".
ڕوونیشكراوه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو دراوه به سه‌رۆكى یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌ڕێوبه‌رى هه‌ر داموده‌زگایه‌كى ده‌وڵه‌ت پاڵپشت به وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانى خۆیان پابه‌ندى كاتژمێره‌كانى ده‌وامكردن بن.
هه‌روه‌ها رێژه‌ى ده‌وامكردنى فه‌رمانبه‌ران به‌پێى پێداویستى فه‌رمانگه‌كان و میلاكه‌كانیان به‌شێوه‌ى نۆره ده‌بێت، به‌مه‌رجێك نه‌بێته‌هۆى وه‌ستاندنى كارى فه‌رمانگه‌كان و دواكه‌وتنى مامه‌ڵه‌ى رۆژانه‌ى هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها ده‌وامكردن له هه‌موو فه‌رمانگه‌كان به ره‌چاوكردن و پابه‌ندبوون به رێككاره ته‌ندرووستى و خۆپارێزییه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا ده‌بێت.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە