پەیامی کورد … دەستگیرکرانی زیاتر لە ٧٠٠ ئەندامی هەدەپە لە یەک ڕۆژدا
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له هه‌ڵمه‌تێكدا زیاتر له ٧٠٠ ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)یان ده‌ستگیركرد.
به‌پێی میدیای فه‌رمی توركیا هه‌ڵمه‌ته‌كه له یه‌ك كاتدا و له ٨١ ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چووه و ٧١٨ ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌ده‌په ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
تۆمه‌تی ئه‌و كه‌سانه لایه‌نگرییه بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) تۆمه‌تێك كه به‌هۆیه‌وه له پێنج ساڵی رابردوودا ده‌یان سه‌ركرده و هه‌زاران ئه‌ندامی هه‌ده‌په راپێچی گرتووخانه كراون.
هه‌ڵمه‌تی ئه‌مجاره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ده‌په ته‌نها چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه دێت كه سوپای ئه‌و وڵاته له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر چیای گاره له پارێزگای دهۆك به‌هۆی به‌رگریی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه ناچار به پاشه‌كشێ كرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە