پەیامی کورد ... دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵی کورد لە سەوڵاوا
هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سەوڵاوا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو مێرمنداڵی خەڵکی گوندی ”بۆڕیەر“یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا هەڵیانکوتاوەتە سەر گودنی ”بۆڕیەر“ و دوو مێرمنداڵیان بە ناوەکانی ”ئاریا ئەمینی“ تەمەن ١٦ ساڵ و ”هەورام نادری“ تەمەن ١٧ ساڵیان دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا کاتژمێر ٤ی بەیانی ترس و دڵەڕاوکێیان خستووەتە ناو گوندی بۆڕیەر و ماڵی باووکی ئەو دوو مێرمنداڵەیان گەمارۆ داوە و تەنانەت لەکاتی دەستبەسەر کردن ئیزنیان نەداوە کە جلەکانیان لە بەر بکەن.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو ئاریا و هەورام بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردسانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە