دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە

پەیامی کورد … دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە

 

هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هێزە ئەمنییەکانی دیواندەرە بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ هاووڵاتییەک بە ناوی “تورەج حەبیبی” و دەستبەسەریان کردووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تورەج حەبیبی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

 

جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان هاوکات لە گەڵ دەستبەسەر کردنی تورەج حەبیبی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەلووپەلە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە