دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە

دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە

پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە

سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە بەناوەکانی سیاوەش قەسابیان و ئومێد داسار و براکەی بەناوی فەرید داسار لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کران و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، (١٣ی ژوئەنی ٢٠٢٣) هێزەکانی حکوومەت دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی فیروزیان، سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیەیان بەناوەکانی سیاوەش قەسابیان و ئومید داسار دەستبەسەرکرد. ئەم هێزانە سیاوەش قەسابیانیان لە ماڵەکەی خۆیدا و ئومێد داساریان لە هۆڵێکی زەماوەندا دەستبەسەرکردووە.

یەک ڕۆژ دوای ئەم دەستبەسەرکردنانە، لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی جۆزەردان، برای ئومێد داسار بە ناوی فەرید داسار لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

هەتاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دروانەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدانییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە