پەیامی کورد ... دهۆک/ لە ساڵێکدا زیاتر لە ٣٤ هەزار منداڵ لە دایک بوون
بەڕێوەبەراتی گشتی تەندروستی پارێزگای دھۆك ڕایگەیاند، ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن ھاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و ٣٤ ھەزار و ٢١٢ منداڵیش لەدایكبوون.
حەمزە رەزیكی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە پارێزگای دھۆك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی رابردوو ٣٤ ھەزار و ٢١٢ منداڵ كە ١٧ ھەزار و ٣٢٢ كوڕ و ١٦ ھەزار و ٨٩٠ كچ بوون و دوو ملیۆن و ٧٨٢ ھەزار و ٤٥ كەسیش سەردانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانیان كردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ٣٤ ھەزار و ٤٣٠ نەشتەرگەری بۆ نەخۆشەكان ئەنجامدران و ٢٣ ھەزار و ٦٨٨ سەردانیش لەلایەن تیمەكانی تەندروستی ئەنجامدراون و ھەزار و ٤٦٢ شوێنیش لەبەر پابەندنەبوونیان سزادراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە