باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ڕوسیا هۆشداری ده‌دات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی "توندڕه‌وان" پلانییان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێك له مۆسكۆ، ئه‌مه‌ش چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایشی ڕووسیا رایانگه‌یاند كه هێرشێكی پلان بۆ داڕێژراوییان بۆ سه‌ر په‌رستگایه‌كی جووه‌كان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
باڵیۆزخانه‌كه چه‌ندین جار داوای له هاووڵاتییانی ئه‌مریكی كردووه ده‌ستبه‌جێ روسیا جێبهێڵن، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی نه‌دا سه‌باره‌ت به سروشتی مه‌ترسییه‌كه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌موو خه‌ڵكه‌كه ده‌بێت خۆیان به دووربگرن له كۆنسێرت و قه‌ره‌باڵغییه‌كان و ئاگاداری چوارده‌ورییان بن".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له روسیا له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "باڵیۆزخانه‌كه چاودێری ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌كات كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن توندڕه‌وان پلانییان داڕشتووه بۆ به‌ئامانجكردنی گردبوونه‌وه گه‌وره‌كان له مۆسكۆ، به كۆنسێرته‌كانیشه‌وه، هاووڵاتییانی ئه‌مریكیش داوایان لێده‌كرێت له ماوه‌ی 48 كاتژمێری دواتردا خۆیان به دووربگرن له گردبوونه‌وه گه‌وره‌كان".
ئه‌م هۆشدارییه‌ی باڵیۆزخانه‌كه چه‌ند كاتژمێرێك هات دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا رایگه‌یاند كه هێرشێكیان بۆ سه‌ر په‌رستگایه‌كی جووه‌كان له مۆسكۆ پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن گروپی ڕێكخراوی داعشه‌وه پلانی بۆ داڕێژراوه.
ده‌زگای ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا وتی: "شانه‌یه‌كی داعش وه‌كو به‌شێك له باڵی ئه‌فغانی ڕێكخراوی داعش، له هه‌رێمی كالوگای روسیا چالاكن".
رێكخراوی داعش له ئه‌فغانستان به داعشی خۆراسان ناسراوه و هه‌وڵی خه‌لافه‌تێك ده‌دات له سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانستان و پاكستان و توركمانستان و تاجیكستان و ئۆزبه‌كستان و ئێران‌دا.
گروپه‌كه سه‌ره‌تا له كۆتایی ساڵی 2014دا له ئه‌فغانستان ده‌ركه‌وت، به كاره دڕنده‌كانیشی ناوبانگی ده‌ركردووه.
ده‌زگای ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "خانه‌كه‌ی داعش ئاماده‌كاری كردووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر كۆمه‌ڵێك له په‌رستگایه‌ك له ڕێی به‌كارهێنانی چه‌كه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هێزه تایبه‌ته‌كانی روسیا ڕووبه‌ڕووی چه‌كداره‌كان بوونه‌ته‌وه و له ناوبراون".
راشیگه‌یاند كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێكهاته‌كانی بۆمبی چێندراو دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە