پەیامی کورد... چەمچەماڵ/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٠ کەس بوونە قوربانی
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە نۆ کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕووداوەکە لە کاتژمێر ١١:٥٠ خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە.
بەهۆی ڕووداوەکەوە نۆ کەس برینداربوون و کەسێک گیانی لەدەست دا، پێنجیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شۆڕش لە چەمچەماڵ.
سامان نادر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، پێنج برینداری ڕووداوەکە گوازراوانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار بەڵام یەکێک لە بریندارەکان بەر لە گەیشتنی گیانی لەدەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە