پەیاما کورد ـ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا، چه‌ند شوێنێكیان له دۆڵى باڵه‌یانی بنارى قه‌ندیل بۆردومان كرد.
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/7/2018 ب فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سوپایى توركیا، به‌رزاییه‌كانى سنوورى گونده‌كانى سه‌رشێخان، حه‌زێنه‌یان له سنوورى شاردێى قه‌سرێ، له بنارى چیاى قه‌ندیل بۆردومان كرد.
ئەو بمبارانە بە بیانووی لێدانی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجام دراوە.
تائێستا زه‌رەر و زیانه‌كانى ئه‌و بۆردومانانه نه‌زاندراون و میدیاکانی تورکیا و میدیاکانی نزیک لە پە کەکەش هیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە