فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا خاکی هەرێم بۆمباران دەکەن

فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا خاکی هەرێم بۆمباران دەکەن

پەیامی کورد     ...     فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا خاکی هەرێم بۆمباران دەکەن 

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فرۆكە شەڕکەرەكانی توركیا ناوچەیەكی هەرێمی کوردستان ، سەر با ئامێدی پارێزگای دهۆكیان بۆردومانكرد.

ئەمڕۆ هەینی، فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بەشێوەیەكی چڕ چەند ناوچەیەكی سنووری بەرواری باڵایان لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك بۆردومانكردوە.
ووتیشی، بەهۆی بۆردومانەكەوە زیانێكی زۆر بەرەز و باخی هاووڵاتیان و پووش و پاوانی ناوچەكە گەیشتوە.
ئەمە لە كاتێكدایە شەوی رابردوو فرۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانیان لە هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆك بۆردومانكرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە