پەیامی کورد... هێرشێکی داعش لە کەرکووک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای کەرکووک هێرشێکیان ئەنجامدا و بە هۆییەوە دوو کەس کوژران و 6ی تریش بریندار بوون.
حەشدی شەعبی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرای کردووە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە کاتی بەربانگ کردنەوە چەکدارانی ڕێکخراوی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندێکی سەر بە ناحیەی ڕەشاد لە باشووری خۆرئاوای کەرکووک.
بەپێی بڵاوکراوەکە، لە ئەنجامدا ئەندامێکی حەشدی شەعبی و هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژراون، هەروەها 2 ئەندامی حەشد و 4 هاووڵاتی تر بریندار بوون.
حەشدی شەعبی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هەر لە کاتی هێرشەکەدا چەکدارانی داعش دوو هاووڵاتی مەدەنییان ڕفاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە