کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج لە سنووری بانە

کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج لە سنووری بانە

پەیامی کورد... کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی ئاکۆ ڕەسووڵی تەمەن ٢٥ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ڕەسووڵی بە هەنگاوی ڕاگەیاند، هێزە چەکدارەکان بە دوو فیشەک ئاکۆ ڕەسووڵییان پێکاوە و تەرمەکەی ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە ڕاگیڕاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە مەودای نزیک و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشتر لەلایەن دەرجە دارێک بە ناوی جاویدی دراوەتە بەر دەستڕێژ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە