کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج لە سنووری بانە

کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج لە سنووری بانە


پەیامی کورد... کوژرانی کۆڵبەرێکی گەنج لە سنووری بانە


هۆشیار حەسەنزادە، تەمەن ٢٠ ساڵ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی برینداربووو دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی دووشەممە ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٥ی ژوئەنی ٢٠٢٣) هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە ناوچەی سنووری "زلە" گرووپێکی کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی هۆشیار حەسەنزادە، تەمەن ٢٠ ساڵ بە سەختی برینداربووە.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گواستراوەتەوە و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.

جێگای ئاماژەیە کە هۆشیار حەسەنزادە سینگی بە گوللەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە