ئافرەتێك بەهۆی تای خوێن بەربوون گیانی لەدەستدا

ئافرەتێك بەهۆی تای خوێن بەربوون گیانی لەدەستدا

 

لە كەركوك ئافرەتێك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستدا، ئافرەتەكە كاری ئاژەڵداری كردووەو بەهۆیەوە تووشی نەخۆشییەكە بووە.

نەخۆشخانەی ڤێرتێرنەری كەركوك بڵاوی كردەوە: یەكەم حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگاكەی تۆمار كرا.

بڵاویشیكردەوە: ئەوەی گیانی لەدەستداوە ئافرەتێكی تەمەن (25) ساڵە بەناوی (شوكریە مەحمود نەسیف) و خەڵكی شارەدێی ریاز لە باشووری رۆژئاوای كەركوكە.

هەروەها باسی لەوەشكردووە، ئافرەتەكە كاری ئاژەڵداری كردووەو لەڕێگەی ئاژەڵەكانییەوە تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە، چەند رۆژێك پێش ئێستاش لە رێگەی پشكنینی پی سی ئاڕەوە تووشبوونی بە نەخۆشییەكە دەركەوتبوو.

لەچەند رۆژی رابردوودش كەسێكی تر لە سنووری پارێزگای دهۆك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدابوو، هەروەها لە پارێزگاكانی تری عێراقیش بەتایبەت لە پارێزگای دیالە حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشییەكە تۆماركرابوون.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەكی ڤایرۆسییەوەو لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، رێژەی مردنی مرۆڤیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە بریتییە (40%).

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە