نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر دەکات

پەیامی کورد     ...   نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر دەکات .

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/14  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانی نه‌سر كرد.

له‌ دیدارێكدا دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووری عیراق تاوتوێ كرا و جه‌ختیان له‌ گرینگی به‌رده‌وامی گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هاریكاری هه‌موو لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ووڵات به‌گشتى كرده‌وه‌.

پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عیراق، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە