پەیامی کورد … گەرمیان؛ ژمارەیەک چەکدار بازگەیەک دادەنێن و بەدەستڕێژی گوللـە دوو هاووڵاتی دەکوژن
لە گوندێکی سنووری گەرمیان، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بازگەیەکی کاتی دادەنێن و داوای ناسنامە لە هاوڵاتیان دەکەن و دواتر دەستڕێژی گوللـە لە ژمارەیەک هاووڵاتی دەکەن و دو کەس دەکوژن.
درەنگانێکی شەوی رابردوو ژماریەک چەکداری نەناسراو بازگەیەکی کاتی لە نزیک گوندی برایم خانی سەر بە قەزای کفری لەسەر ڕێگای کفری - کەلار دادەنێن و داوای ناسنامە لە هاووڵاتیان دەکەن.
دوای ڕوداوەکە هێزێکی ئەمنی چونەتە شوێنی روداوەکە بەڵام،چەکدارەکان هەڵهاتوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە