نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە ئۆکراینا هەزار و ٢٠٠ی تێپەڕاند

نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە ئۆکراینا هەزار و ٢٠٠ی تێپەڕاند

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە ئۆکراینا هەزار و ٢٠٠ی تێپەڕاند

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، لە ٢٧ی شوباتەوە تا ئێستا هەزار و ٢٠٧ کەس لە ئۆکراینا کوژراون و برینداربوون.

ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا، ئاشکرایکرد ژمارەی ئەو مەدەنیانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕووسیادا بۆ سەر ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٤٠٦ بەرز بووەتەوە و جەختی لەوەش کردەوە کە ڕەنگە ئەم ژمارەیە زۆرتر بێت.

ستیفان دوجاریک تیشکی خستەسەر ئەوەش کە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە ٢٤ی شوباتەوە تا ئێستا لە ئۆکراینا، هەزار و ٢٠٧ کەسن و ئاشکرایشی کرد زیاتر لە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەس ئۆکراینایان جێ هێشتووە.

دوجاریک بانگەوازی کرد بۆ ئەوەی دەستڕاگەیشتنی سەلامەت بەو کەسانە دەستەبەر بکرێت کە لەو شارانە گیریان خواردووە کە پێکدادانی تێدایە. ئاماژەی بەوە کرد لە هێرشەکاندا نۆ نەخۆشخانە، کارمەندانی تەندروستیی و ئەمبوڵانسەکان زیانیان بەرکەوتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە