حەسەن نەسرووڵڵا بۆ جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران بەبێ میچ منەت نانێک یارمەتییان دەدات
''حەسەن نەسرووڵڵا'' ڕابەری حیزبۆڵڵای لوبنان لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند : ڕێژیمی ئێران هیچکات بەرامبەر یارمەتییەکانی خۆی بۆ حیزبۆڵڵا منەتی نەناوە و هاوکاری و یارمەتی پێ گەیاندووین .
ناوبراو هەروەها ووتوویەتی : ''ئێران ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە بۆ ئێمە لە لوبنان مێترۆ و ووزەخانەی کارەبا دابمەزرێنێت".
یارمەتییە ئاشکرا و بێ منەتانەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ گرووپە تێرۆریستییەکان لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئێران لەوپەڕی هەژاری و نەهامەتیدا ژیان دەکەن و لە ئێستادا زیاتر لە ٦٠ لەسەدی خەڵک لەژێر هێڵی هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن.
هەروەها دوای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیان هەزار کەس بەهۆی نەبوونی واکسەنی ستاندارد گیانیان لەدەست دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە