پەیامی کورد ... سێهەمین کارمەندی کونسولخانەی ئەمریکا لە ئێستانبۆڵ لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە دەست بەسەر کرا .
پۆلیسی تورکیا کارمەندێکی دیکەی کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای لە ئێستانبوڵ لەگەڵ خێزان و کچەکەی بەتۆمەتی ئەندام بوون لە "گرووپێکی تیرۆریستی" دەستبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، پۆلیسی تورکیا بەتۆمەتی پشتیوانیکردنی گرووپی عەبدۆڵڵا گولەن، سەرۆکی ڕەوتی خزمەت و بەشداریکردنیان لە هەوڵی کودەتاکەی تورکیا بەرامبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ شەممە سێیەمین کارمەندی کونسوڵخانەی ئەمریکا و خێزانەکەی و کچەکەی دەستگیرکرد.
نازمی مەتە چانتوک، کە کارمەندێکی ئاسایشی سەر بە کونسوڵخانەی ئەمریکا بووە لە ئیستانبوڵ خۆی و خێزانەکەی و کچەکەی بەتۆمەتی پشتیوانیکردنی گرووپی عەبدۆڵڵا گولەن دەستگیرکراون کە دەسەڵاتی ئێستای تورکیا بەتیرۆریست ناویان دەبات.
فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو کارمەندەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەلایەن داواکارێکی یاسایی ئیستانبوڵەوە لە رۆژی 8ی مانگی ئاداری ڕابردوو دەکراوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، "بەڵگەی پێویست لەبەردەستدایە کە ناوبراو ئەندامی گرووپەکەی سەربە عەبدۆڵڵا گولەنە".
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەکی ئاشکراو ڕوونیان لەبەردەستدا نیە تا بیسەلمێنێت چانتوک بەشداری هیچ چالاکییەکی نایاسایی کردووە، بەڵکوو تەنها ئەوەندەیە کە لە چوارچێوەی کارەکەیدا لە ماوەی ئەزمونی 30 ساڵی کارکردنی خۆیدا سەدان جار پەیوەندی بەلایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کردووە.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکراکرد، لە ماوەی رابردوودا ئەو پرسەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا باسکردووە و بەو ووڵاتەیان راگەیاندوە، ئەوان گرینگی بەو کەیسە دەدەن و رێگەنادەن هەنگاوی نایاسایی لە بەرامبەر کارمەندەکانیان بگیرێتەبەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە