پەیامی کورد ... زەعفەرانی ئەفغانستان جارێکی دیکە پلەی یەکەمی جیهان ی بە دەست هێنا
ئەفغانستان زیاتر لە ٦٪ ی زەعفەرانی جیهان بەرهەم دەهێنێت .
زەعفەرانی ئەفغانستان کە لەم ووڵاتەدا بە " زێڕی سوور " یش بە ناوبانگە ، جارێکی توانی لە جیهان پلە یەکەم و ناوی " باشترین جۆزی زەعفەران " ی جیهان بباتەوە و خەڵاتی سێ ئەستێرەی دامەزراوەی نێوەدەوڵەتی تام و چێژ ی ئەورووپا ی بە دەست هێنا .
زەعفەرانی ئەفغانستان کە لە نێوان زەعفەرانی دەیان ووڵاتی جیهان دا لە دامەزراوەی تام و چێژی ئەورووپا لێکۆڵینەوەی بۆ کرا ، لە دوای هەڵسەنگاندنەکان توانی بە هۆی باشترین کوالێتی ، ڕەقیبەکانی خۆی شکست بدات و پلەی یەکەمی بە دەست هێنا .
دامەزراوەی نێودەوڵەتی تام و چێژ کە لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە و لە ئەورووپا جیگیرە ، لە بوارەکانی کوالێتی و تام و چێژ ی بەرهەمە کشت و کاڵییەکانی جیهان دا چالاکی هەیە و هەموو ساڵێک سەدان جۆرە مەواددی خواردەمەنی هەڵدەسەنگێنێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە