ژنێکی کورد سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

ژنێکی کورد سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

 

پەیامی کورد... ژنێکی کورد سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

نەرمین ئەحمەد ئابادی هاووڵاتیی تەمەن ٦١ ساڵی خەڵکی بۆکان کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی» هاوکاری لەگەڵ پارتی ئازادی کوردستان« (پاک) سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو بەندیخانەی ئورمیەوە بە هەنگاوی وت: «دانیشتنی تایبەت بە پێ ڕاگەیشتن بە تۆمەتە وەپاڵ خراوەکانی نەرمین ئەحمەد ئابادی بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوە چووە و بە پێی ئەو سزای کە دەرکراوە ناوبراو سزای ١ ساڵ بەندکران و ٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپاوە.,

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نەرمین ئەحمەد ئابادی لەو کاتەوە کە دەستبەسەر کراوە و تەنانەت لە کاتی دادگایی کردنەکەشی لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

نەرمین ئەحمەد ئابادی سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازراوەتەوە. ناوبراو دوای تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە مانگی ڕابردوو بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە و ئێستا لەم بەندیخانەیە ماوەی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە