سیستانی باشترین هەڵبژاردە بۆ چارەسەری کێشەکان دەنگدانی پێشوەختە دادەنێت

سیستانی باشترین هەڵبژاردە بۆ چارەسەری کێشەکان دەنگدانی پێشوەختە دادەنێت

پەیامی کورد    ...    سیستانی باشترین هەڵبژاردە بۆ چارەسەری کێشەکان دەنگدانی پێشوەختە دادەنێت .

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت و كۆتاییهێنان بە تووندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرو هێزە ئەمنیەكان و ناوەندە دیپلۆماسیەكان دەكات.
مەهدی كەربەلائی نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لەعێراق رایگەیاند، سیستانی ئیدانەی تووندوتیژی و هێرشكردنە سەر خۆپیشاندەرو هێزە ئەمنییەكان و ناوەندە دیپلۆماسیەكان دەكات".
ئەوەشی خستەڕو، بەشێك لەهێزە ئەمنیەكان پەنا بۆ كوشتنی خۆپیشاندەران دەبەن، لەدژی هەموو هەوڵێكیش بۆ بەزۆر كۆتاییپێهێنانی خۆپیشاندانەكان دەوەستینەوە، نابێت بەهیچ جۆرێك چەك بەرامبەر بەخۆپیشاندەران بەكاربهێندرێت".
سیستانی جەختی لەوەكردووە، كە سندوقی دەنگدان باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، لەو رووەشەوە داوای كردووە،  بەزووترین كات هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدرێت و پەلە بكرێت لەپێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، هەروەك راشیگەیاندووە، ئەركی پەرلەمان و حكوومەتی نوێ دەبێت چاكسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە