پەیامی کورد.. نێچیرڤان بارزانی: چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا کلیلی ئارامییە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەوڵەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، هەروەها پەیوەندییەکانی هەولێر- بەغدا چەند پرسێکی تر تاوتوێ کراون.
باڵیۆزی فەرەنسا جەختی لە بایەخدانی وڵاتەکەی بە برەودانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و ئارامی و سەقامگیری عێراقی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بە پێویست و گرنگ زانیوە.
لای خۆشییەوە نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردووەتەوە کە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر- بەغدا کلیلی ئارامی و سەقامگیری عیراقەو هەبونی میکانیزمێک بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی بە پێویست زانیوە.
هەرپەپێی ڕاگەیەنراوەکە هەر دوو لا کۆکبوون لەسەر پێویستی و گرنگی بەردەوامی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بە پشتگیریی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش، بەتایبەت لە ناوچەکانی مادەی ١٤٠ی دەستوور.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە