پەیامی کورد … گۆڕێکی بە کۆمەڵی سەردەمی بەعس لە کفری دۆزرایەوە
لە نێوان قه‌زاکانی كفری و خانه‌قین، له سنووری پارێزگای دیاله، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس دۆزرایه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی كاروباری پاراستنی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی شه‌هید له عێراق رایگه‌یاند، به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان قوربانیانی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه خه‌ڵكی سنووری كفری و خانه‌قینن.
راشیگه‌یاند، وه‌ك ده‌ركه‌وتووه، گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه گه‌وره‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆر له رووفاتی ستهملێكراوانیان تێدایه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، مێژووی گۆڕه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس و زۆتر پێده‌چێت له نێوان هه‌ردوو ده‌یه‌ی هه‌شتا و نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌و هاووڵاتییانه كۆمه‌ڵكوژ كرابن.
له عێراقدا تا ئێستا زیاتر له ٢٠٠ گۆڕی به كۆمه‌ڵ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و هه‌زاران هاووڵاتی عێراقی كه زۆرینه‌یان كوردن، تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره و نازانرێت له چ ناوچه‌یه‌ك و له گۆڕی به كۆمه‌ڵدا كۆمه‌ڵكوژ كراوون.
به‌شی هه‌ره زۆری گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان مێژوویان بۆ سه‌رده‌می به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌شێكیشیان له سه‌رده‌می شه‌ڕی تائیفی له عێراق و ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش له هه‌ندێك ناوچه‌دا ههڵكهندراوون.
تا ئێستا ٩٨ گۆڕی به كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می به‌عس دۆزراونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه ته‌نیا ٧٦یان هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و رووفاته‌كانیان ده‌رهێنراوه و دوای پشكنینی دی ئێن ئه‌ی ره‌گه‌ز و ناسنامه‌یان ناسراوه‌ته‌وه.
هاوكات ١١٢ گۆڕی به كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكان و داعش دۆزراوه‌ته‌وه و تا ئێستا ٣٠ گۆڕیان به ته‌واوی هه‌ڵدراونه‌ته‌وه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق ئاشكرایانكردووه، تا ئێستا رووفاتی٦ هه‌زار و ٣٨٣ كه‌س له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری و ئاماری ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌كان، له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا (1963 - 2003)، چاره‌نووسی ٣٠٠ هه‌زار كه‌س به نادیاری ماوه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه به‌شی هه‌ره زۆریان خراونه‌ته گۆڕی به كۆمه‌ڵه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە