پەیامی کورد... سەرۆکی نوێی تویتەر: بەکارهێنانی تویتەر بۆ دامەزراوە بازرگانی و حکومییەکان بێبەرامبەر نابێت
خاوەنی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی تویتەر بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی هەمیشە بێبەرامبەر دەبێت، بەڵام بۆ دامەزراوە بازرگانی و حکومییەکان بێبەرامبەر نابن.
ئیلۆن مەسک، کە خاوەنی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرە لەبارەی پلانی نوێی بۆ گەشەپێدانی تۆڕەکە ڕایگەیاند، تویتەر هەمیشە بێبەرامبەر دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی، بەڵام بۆ دامەزراوە بازرگانی و حکومییەکان بە پێچەوانەوە دەبێت.
جەختیشی کردووەتەوە، دەیەوێت کۆمپانیای تویتەر بکات بە کۆمپانیایەکی گشتگیر لە دوای سێ ساڵ لە کڕینی کۆمپانیاکە.
هاوکات بەپێی هەواڵێکی ڕۆیتەرزیش بێت، تویتەر دەرفەتێکی نوێی بڵاوکردنەوەی ڕێکلامی ڕاگەیاندووە بەبێ ئەوەی ناوەڕۆکەکەی ئاشکرابکات.
ڕوونیشی کردووەتەوە، ئیلۆن مەسک، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە سیاسەتەکانی ناکات، وەک ئەوەی پێشتر بانگەشەی بۆ کردووە، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو داهاتی کۆمپانیاکە تەنیا لە ڕێکلام پێنج ملیار دۆلار بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە