پەیامی کورد... لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران دوو پێشمەرگە شەهید بوون
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیندراوی ژمارەی ٢ی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبە دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە؛
ڕاگەیەندراوی ژمارە ۲
بەداخەوە ڕادەگەیەنین کە بەهۆی هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دوو پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەک پێشمەرگەش بریندارن.
"ڕێبوار عەبدی" کادری بەوەجی حیزب، خەڵکی سەقز و "ئاسۆ تەوانا" پێشمەرگەی تازەلاوەی خەڵکی بۆکان ناوی ئەو دوو شەهیدە سوورخەڵاتە تازەیەی حیزب و گەلن.
حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی تازەی حیزبەکەمان و هاوسەنگەرانیان و خەڵکی کوردستان دەکات. بەدڵنیاییەوە خەباتی مافویستی و ڕزگاریخوازیی گەلی کورد لە ئێران هەتا سەرکەوتنی یەکجاری درێژەی دەبێت و کوڕان و کچانی ئازادیخوازی نیشتمان تۆڵەی شەهیدەکانیان بە خەبات و تێکوشان و نەسرەوتن هەتا سەرکەوتن دەکەنەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
۲۳ی خەزەڵوەری ۱٤۰۱
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە