پەیامی کورد … کچێکی گەنج لە شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢١، ژنێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز سەر بە پارێزگای سنەی ڕۆهەڵاتی کوردستان لە ڕێیگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ناسنامەی ئەو ژنە ” لەیلا کەریمی” 30 ساڵ تەمەن و دانیشتووی گەڕەکی سیلۆی سەقز ڕاگەیەندراوە.
باس لەوە دەکرێت کە ئەم ژنە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و بە پێی ئامارەکانی هەنگاو لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا ١١ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە