ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەکانى ڕژێمی تورکیا لەچوارچێوەی هەڵمەتێکدا بەناوى “دەستگیرکردنی تیرۆرستان” چەند کەسێکیان لە شارى ماردین لە باکوری کوردستان دەستگیرکرد.
بەگوێرەى میدیای تورکیی، لەناو ئەو کەسانەدا کە دەستگیرکراون، عومەر ئۆجەلان برازاى عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە هەیە کە تۆمەتی ئەندامێکی کەجەکەی دراوەتە پاڵ.
لەرۆژانى رابردووشدا هێزە ئەمنیەکانی تورکیا دیلەک ئۆجەلان خوشکەزاى ئۆجەلانیان بەبیانووی پڕوپاگەندەکردن بۆ پەکەکە دەستگیرکرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە