مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا

مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا

پەیامی کورد... مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا

مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ بەناوی رەزا کازمی، خەڵکی شارۆچکەی موژ سەر بە شاری کامێران، کە هەفتەی رابردوو بە تەقەی راستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان بریندارکرابوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو شه‌وی 27ی تشرینی 2022، رەزا کازمی، تەمەن 16 ساڵ و خەڵکی موژژ، دوای شەش رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ناوبراو شەوی سێشەممەی رابردوو، کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران و گوللە بەر سینگی کەوت، بەوتەی سەرچاوەکان، دوو ئەندامی سوپای پاسداران تەقەیان لەو منداڵە کردووە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لەناوندی بەڵگە ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی نزیکه‌ی 70 رۆژی رابردوودا لانی کەم 15 منداڵی تەمەن خوار 18 ساڵ لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە کوژراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە