پەیامی کورد ... کۆچی دوایی هونەرمەندێکی کورد لە مەهاباد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، قادر قادری ناسراو بە (قودرەت ئاغایی) هونەرمەند و ژەنیاری بەناوبانگی نایە، لە شاری مەهاباد بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
قودرەت ئاغایی لەدایکبووی ساڵی 1306ی هەتاوی (١٩٢٧ی زایینی) و ژەنیاریی بۆ هونەرمەندان حەسەن زیرەک، محەممەد ماملێ و سەید محەمەد سەفایی و چەند هونەرمەندی دیکەی کورد کردووە.
هونەرمەند قودرەت ئاغایی لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە دەستی بە ژەنینی ئامێرەکانی زەرب، نایە، دووزەلە و زوڕنا کردووە، لە ماوەی تەمەنیدا لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەشداری بووە و وەک هونەرمەندێکی بەتوانا ڕێزی لێ گراوە.
ماوەی سێ مانگ بوو تووشی نەخۆشی ببوو و بەربەەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی١٢ی٢٠٢٠ کۆچی دوایی کردووە و بڕیاره تەرمی ئەم هونەرمەندە لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی مەهاباد بە خاک بسپێردرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە