پەیامی کورد... تەرمی عەلی قازی کوڕەکەی پێشەوا قازی محەممەد لە کەلار بەخاکسپێردا
تەرمی عەلی قازی کوڕی پێشەوا قازی محەممەد هێنرایەوە باشووری کوردستان و لە کەلار بەخاکسپێردا.
عەلی قازی لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە و دوای هێنانەوەی تەرمەکەی بۆ هەولێر و پاشان سلێمانی، ڕەوانەی کەلار کرا و لە ڕێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی سەردار بەگی جاف بەخاکسپێردا.
تەرمی عەلی قازی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتی و بە بەشداری بەرپرسانی حکومەتی و هەروەها نوێنەرانی حیزبەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە ئەڵمانیاوە هێنرایەوە هەولێر.
عەلی قازی دووەم ڕۆڵەی پێشەوا قازی محەممەدە کە لە کەلار بە خاک بسپێررێت و لە ساڵی ٢٠٢٠دا، تەرمی مریەم پێشەوا قازی محەممەد هاوژینی سەردار بەگی جاف، لە گۆڕستانی سەردار بەگی جاف لە کەلار بەخاکسپێرراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە