نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، عێراق و هه‌موو جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم هاتنه‌وه‌ى ئه‌م جه‌ژنه‌ هانده‌رى زیاترى هه‌موومان بێت بۆ ته‌بایى، یه‌كڕیزى، لێبورده‌یى، پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن، له‌گه‌ڵ خۆیدا خێر و خۆشى بهێنێت و جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له‌ كه‌ش و دۆخێكى باشتردا بكه‌ینه‌وه‌.

جه‌ژن له‌‌ كاتێكدا دێته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و جیهان، ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه‌ و په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى په‌تاى ڤیرووسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌كانى بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موومان له‌ هه‌رێمى كوردستان پێكه‌وه،‌ یه‌كڕیز و ته‌با كار بكه‌ین و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه‌ و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان. ته‌نها به‌ كارى پێكه‌وه‌یى و ته‌بایى و هاوكاری هه‌موو لایه‌كمان، وه‌ك قه‌یرانه‌كانى پێشتر ده‌توانین ئه‌م دۆخه‌ش‌ تێپه‌ڕێنین و پێكه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وین.‌

له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سەرۆکایەتیی هەرێمى كوردستان وەک چەترێک دەبێت بۆ تەبایی و یەکگرتووییی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێكهاته‌كانى كوردستان و نوێنه‌رایه‌تیكردنى هاووڵاتیان بە ته‌واوى جیاوازیی ئینتیمای حزبی و سیاسی و نەتەوەیی و ئایینی و کولتوورییه‌وه‌، له‌م پێناوه‌شدا و بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان، له‌ كار و هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.

جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، هیواى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستییه‌كى باش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم و داوا له‌ هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌م ڕێنمایییه‌كانى خۆپارێزى ڕه‌چاو بكه‌ن.

خواى مه‌زن كوردستان و هه‌موو لایه‌ك بپارێزێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

23/5/2020

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە