پەیامی کورد ... چەند بڕیارێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی ده‌وامی ڕۆژانه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له نوسراوێكدا كە ئاراسته‌ی گشت پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و گشت فه‌رمانگه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه و تێیدا چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی كاته‌كانی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، كه ده‌وامی ئاسایی له كاتژمێر ٩ به‌یانی بۆ كاتژمێر ١ ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت بۆ ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه تا چوارشه‌ممه، بۆ رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ش له كاتژمێر ٩ی به‌یانی تا كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی یه‌كه‌ی ژمێریاری سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ڕێژه‌ی ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌ی نۆره (تناوب) به‌مه‌رجێك گشت فه‌رمانبه‌ران و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان بگرێته‌وه به‌پێی پێویستی فه‌رمانگه‌كه و نه‌وه‌ستانی كاره‌كان.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، كه ده‌بێت گشت مه‌رجه ته‌ندرووستییه‌كانی خۆپاراستن جێبه‌جێ بكرێت و سیستەمی ئێشكگری وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه له‌و شوێنانه‌ی كاری پێده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه، ئه‌م فه‌رمانه له رۆژی ١١ی ٥ی ٢٠٢٠ه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە