پەیامی کورد... وەرزشوانێکی کورد لەکاتی کۆڵبەری بریندار کرا
لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان، هیوا عەزیز نەجات ئەندامی هەڵبژاردەی کاراتای ئێران و یەکێک لە پاڵەوانانی چەند ساڵی ڕابردووی ئەو بوارە لە تەمەنی منداڵان، مێرمنداڵان و لاوان لە ئاستی ئێراندا، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هیوا عەزیز نەجات تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی بانە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەشی لاقی بە سەختی پێکراوە
جێگای ئاماژەیە کە ئەم وەرزشکارە گەنجە دوای ئەوەی بریندار کراوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە کراوە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
هیوا عەزیز نەجات بە مەبەستی دابینکردنی تێچووی سەفەرەکەی بۆ تورکیا چووە بۆ کۆڵبەری. ناوبراو بڕیار بوو کە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی کاراتای ئێران بەمەبەستی بەشداری کردن لە یارییەکی نێودەوڵەتی سەفەری تورکیا بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە