پەیامی کورد ... ڕووداوێکی هاتووچۆ لە گەرمیان ٩ قوربانی لێکەوتەوە
پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگاى کەلار بۆ کفری نۆ قوربانى لێدەکەوێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى تۆیۆتا هایلۆکس و پیکاب دەبڵ لەسەر ڕێگاى سەرەکىی ( کەلار – کفرى) لە نزیک گوندى سەیدە، دوو کەس کە خوشک و براى یەکترى بوون گیانیان لەدەستدا.
هاتوچۆى گەرمیان ڕاشیگەیاندوە، هەرلەو روداوەدا حەوت کەس برینداربوون،دووان لەبریندارەکانیش بەهۆى سەختى برینەکانیانەوە رەوانەى نەخۆشخانەکانى سلێمانى کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە