قەزایەکی سلێمانی لەلایەن تورکیا بۆردوومان کرا

قەزایەکی سلێمانی لەلایەن تورکیا بۆردوومان کرا

پەیامی کورد... قەزایەکی سلێمانی لەلایەن تورکیا بۆردوومان کرا

قایمقامی قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ چیایەکی سنوورەکەیان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومان کرا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت (دووشەممە ٢٢-٨-٢٠٢٢) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠: ١٠ خولەکی سەر لە بەیانی لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، چیای برزووت لە سنووری گوندی قامیش بۆردوومان کرا، خەڵکی گوندی قامیش و دانیشتووانی سنوورەکە سەلامەتن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەک ئیدارەی قەزای ماوەت نیگەرانین لە دووبارەبوونەوەی بۆردوومانەکانی گوند و چیای سنوورەکەمان."

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە