پەیامی کورد... سێ برا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری قەزای شێخان گیانلەدەستدانی چوار کەسی لێکەوتەوە کە سیانیان برای یەکترن.
کاتژمێر ٠٩: ٠٠ی دوینێ شەو ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان کۆمەڵگای چڕە و گوندی مەلابروان لە قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک ڕوویدا.
ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی نیسان/ سەنی و مارسیدس/ ئەتیکۆ ڕوویداوە و بە هۆوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، کە سیانیان برای یەکترن.
سێ براکە بەناوەکانی (کۆڤان، نێچیرڤان و یووسف) تەمەنیان لەنێوان ١٨ - ٢٤ ساڵاندایە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە پەیامێکدا هۆکاری ڕووداوەکە بۆ بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شۆفێری کردندا دەگەڕێنێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە