سێڵفی لە هیندوستان گیانی ١٦ کەسی ئەستاند

سێڵفی لە هیندوستان گیانی ١٦ کەسی ئەستاند

 

پەیامی کورد … سێڵفی لە هیندوستان گیانی ١٦ کەسی ئەستاند

 

لە کاتی هەورەبروسکەدا ژمارەیەک گەنجی هیندی، کە سەرقاڵی گرتنی وێنەی سێڵفی بوون گیانیان لەدەستدا.

 

 سەرچاوەکانی هەواڵی هیندستان بڵاویان کردەوە، لە شاری جایپور بە هۆی هەورە بروسکەوە 16 کەس گیانیان لەدەستداوە، چەند کەسێکیش برینداربوون.

 

پۆلیسی جایپور راگەیاندوە، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە کاتی هەورەبروسکەدا چووبوونە سەر تاوەری کاتژمێری شارەکە و سەرقاڵی گرتنی وێنەی سێڵفی بوون.

 

هاوکات میدیاکانی هیندستان ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە شارەکانی ئوتارپرداش و مادیا پرداشیش چەند کەسێکی دیکە بە هۆی هەورە بروسکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

ساڵانە لە هیندستان نزیکەی دوو هەزار کەس بە هۆی هەورەبروسکەوە گیان لەدەست دەدەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە