سەرکردەیەکی داعش لە کەرکووک دەستبەسەر کرا

سەرکردەیەکی داعش لە کەرکووک دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد ... سەرکردەیەکی داعش لە کەرکووک دەستبەسەر کرا

 

هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرکردەیەکی داعشیان لە شاری کەرکوک دەستبەسەر کد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئەیلوول، دەستەی کۆماندۆی بەرپەرچدانەوەی خێرا، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەرکردەیەکی رێکخراوی داعش لە پارێزگای کەرکوک دەستبەسەر بکەن.

 

میدیا عێراقییەکان هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو سەرکدەیەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان ئاشکرا نەکردووە.

 

ماوەیەکە چەکدارانی داعش جموجۆڵەکانیان لە پارێزگاکانی که‌ركوك و دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین چڕکردووەتەوە و هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتیان و کاروانی هێزە ئەمنییەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە