پەیامی کورد ... سەرۆکایەتی هەرێمی کوردسیان هێرشی پ ک ک بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەرمەزار دەکات
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رووداوه‌كه‌ی چه‌مانكێ به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار و شه‌ڕپێفرۆشتن ناوده‌بات و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كات، دوپاتیده‌كاته‌وه كه‌س له بارگرژیدا براوه نییه، بۆیه داوا ده‌كات، كێشه‌كان به دانایی و دانبه‌خۆداگرتن چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌توندی ئیدانه‌ی رووداوه‌كه‌ی چه‌مانكێ ده‌كات، ده‌ڵێت، "هێرشی په‌كه‌كه له قوڵاییی خاكی هه‌رێمی كوردستاندا، كه تیایدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون، پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین، ئه‌م هێرشه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت و هێرشه بۆ سه‌ر ژیان و ئارامیی خه‌ڵك و خاكی كوردستان".
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم راشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌كاتێكدا گه‌لی كوردستان گیرۆده‌ی چه‌ندین قه‌یران و كێشه‌یه، ئه‌م شه‌ڕپێفرۆشتن و بارگرژییه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، دۆخی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌مان دوچاری نه‌هامه‌تیی زیاتر ده‌كاته‌وه و كه‌س تیایدا براوه نییه".
به‌پێویستیشی ده‌زانێت "په‌كه‌كه رێز له قه‌واره‌ی ده‌ستوریی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ت و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی بگرێت و شه‌ڕ و گێچه‌ڵ له كوردستان دوور بخاته‌وه"، داواده‌كات "هه‌موو كێشه‌كان به دانایی و دانبه‌خۆداگرتن چاره‌سه‌ر بكرێن و دۆخه‌كه له‌وه زیاتر په‌ره‌نه‌ستێنێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە